به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتیی خەڵکی كامیاران به ناوی “جەلال ڕوستەمی” کە ساڵی ڕابردوو لەلایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه حوکمی زیندانی بە سەردا سەپابوو، خۆی به زیندانی ناوهندی ئهمشاره ناساند.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “جەلال ڕوستەمی” بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ٣٠ مانگەی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی كامیاران کراوە. جێگهی ئاماژهیه، ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٧ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕامسەر لە ئۆستانی مازەندەران دەستبەسەر و دوای نزیک بە ٣ مانگ زیندان، بە قهراری وهسیقهی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی له زیندان ئازاد کرابوو. جهلال ڕوستهمی مانگی گهڵارێزانی ساڵی ڕابردوو لە لایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له شاری سنە بە تۆمەتی “ئەندامێتی له یهكێك له حیزبهكانی ئۆپۆزسیۆن” حوکمی ٥ ساڵ زیندان و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لهدژی نیزام” حوکمی یەک ساڵ زیندانی بە سەردا سەپاوە. بهڵام ئەو حوکمە دواتر لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی ئۆستانی كوردستان بۆ ٣٠ مانگ زیندان کەم کرابوویهوه.