بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی گه‌ڵارێزان، “فەرمان حەیدەرنژاد” تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی گوندی دێوەزناو دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندان كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ن ناوەندە ئەمنییەکان تۆمەتی “هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم”یان خستووەتە پاڵ فەرمان حەیدەرنژاد. جێگای ئاماژەیە” کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەرمانانی ئه‌مساڵ “نەسروڵڵا حەیدەرنژاد” برای فەرمان، لە لایەن ئیتلاعاتی سەوڵاوا بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر و هەتا ئێستا ئازاد نەکراوە. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڕۆژی ڕابردووش دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی دێوەزناو بە ناوەکانی “سامان ئەسەدحەکیم” و “محەممەد شافعی زادە” به هه‌مان تۆمه‌ت دەستبەسەر کرابوون.