كرێكارانی پێترۆشیمی فه‌نناوه‌ران له ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری پێترۆشیمی ماه‌شه‌هر، له ڕۆژی شه‌ممه‌وه هه‌تا ئێستا، له ناڕه‌زایه‌تیی به له‌خواره‌وه بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها هه‌ڵاواردن له كاتی دانی مه‌زایای كاری، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه.
له حاڵێكدا كه كرێكارانی به‌شه‌كانی نوێژنكردنه‌وه‌ی پێترۆشیمی فه‌نناوه‌ران بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر كارگه‌ی ناوه‌ندی ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه، ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی پێترۆشیمی فه‌نناوه‌ران، هه‌واڵی ئێعتراز و مانگرتنی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ی ڕه‌ت كردبووه‌وه. كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه به درۆكانی به‌رپرسانی شیركه‌ت، ڕایانگه‌یاندووه: له به‌شی نوێژنكرده‌وه‌ی پێترۆشیمی فه‌نناوه‌ران زیاتر له ١٨٠ كرێكار كار ده‌كه‌ن و هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بووه.