كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی پێش ده‌بستانی تاران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی گه‌ڵارێزان به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر بینای مه‌جلیس، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م مۆعه‌لیمانه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو به‌م مه‌به‌سته له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم ده‌ستیاندابووه كۆبوونه‌وه، خوازیاری دامه‌زراندیان له وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رشن. به‌وته‌ی ناڕازییان، مۆڕه‌بیانی پێش ده‌بستانی به‌دوای ساڵی ٩١، له ئاموزش و په‌روه‌رش دامه‌زراون به‌ڵام بۆ دامه‌زراندنیان هیچ ڕێكارێك له‌به‌ر چاو نه‌گیراوه.