به‌دوای ڕاگوێزرانی چوار كرێكاری ده‌ستبه‌سه‌ركراوی هه‌فت ته‌په بۆ زیندانی دزفول، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی گه‌ڵارێزان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په بۆ پشتیوانی له‌م كرێكارانه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان به ڕێپێوان له‌ئاستی شاری شوش و وتنه‌وه‌ی درووشمی “كرێكاری زیندانی ده‌بێ ئازاد بكرێ”، خوازیاری ئازادكرانی بێ شه‌رتومه‌رجی هاوكاره‌كانیان بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، چواری كرێكاری هه‌فت ته‌په به ناوه‌كانی “یوسف به‌هه‌مه‌نی، ئیبراهیم عه‌باسی مونجزی، حه‌میدی مۆبه‌یه‌نی و مه‌سعود حیوری”، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی گه‌ڵارێزان له ئه‌نجامی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئێعتڕازیی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.