ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی كه‌لاله له ئۆستانی گولێستان وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان، له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره و له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان گونجاو له‌گه‌ڵ ئاستی ته‌وه‌ڕۆم بوون. ناڕازییان ڕاشیانگه‌یاندووه كه چیدی توانای دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانیان نییه و ته‌نانه‌ت حه‌قده‌سته‌كانیان به‌شی ژیانێكی مه‌مره‌ومه‌ژی ناكات.