کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی سینا نیك پێی

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ چارەنووسی تازه‌لاوێكی خەڵکی گوندی “نێ”ی مەریوان بە ناوی “سینا نیک‌پێی” تەمەن ١٦ ساڵ، دوای پێنج ڕۆژ به‌سه‌ر دەستبەسەرکرانی، نادیاره‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی شەممە ١٠ی گه‌ڵارێزان، بنەماڵەی ئەو تازه‌لاوه‌ بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا لە شاری “سنە”یان کردووە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان لە دانی هەر جۆرە وڵامێکی ڕوون بەو بنەماڵەیە خۆیان بواردووە. شایانی باسه‌، سینا نیک‌پێی لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، چەند جار پەیوەندیی تەلەفوونی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە، بەڵام لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێراگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، هێزە ئەمنییەکان ڕۆژی سێشەممە ٦ی گه‌ڵارێزان، به‌ بێ هیچ هۆكارێك، ناوبراویان لە بەرانبەر ئیدارەی ئاموزش و په‌روه‌رشی شاری مەریوان دەستبەسەر و ڕاپێچی گرتووخانه‌ی ئیتلاعات کردبوو.