به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی بێلارووس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی گه‌ڵارێزان، بۆ چه‌نده‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام له‌دژی “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراو بوون.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، لانیكه‌م ٢٠ هه‌زار كه‌س له‌م خۆپیشاندانه به‌شداریان كردووه. شایانی باسه، هێزه‌كانی پۆلیس به گازی فرمێسك‌ڕێژ و بۆمبی ده‌نگی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خۆپیشانده‌ران و به‌گژیاندا چوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها به ده‌یان كه‌س له ناڕازییان له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، له زانكۆكانی ئه‌م وڵاته ڕێوڕه‌سمی جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌چووه و به‌م بۆنه‌وه، ژماره‌یه‌ك له خوێندكاران له زانكۆكان ده‌ركراون.