كرێكارانی كێشت و سه‌نعه‌تی هه‌فت ته‌په، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی گه‌ڵارێزان، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چوار كه‌س له هاوكاره‌كانیان، له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، چوار كرێكاری هه‌فت ته‌په به ناوه‌كانی “یوسف به‌همه‌نی، مه‌سعوود حیوری، حه‌مید مۆبه‌ینی و ئیبراهیم عه‌باسی مونجزی، له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په له ئێعتڕاز به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی زێده‌كاری مانگه‌كانی پووشپه‌ڕ و گه‌لاوێژ، به‌دوای ده‌خاڵه‌تی هێزه‌كانی ئینتزامی ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌ره‌تا ڕه‌وانه‌ی پاسگای هه‌فت ته‌په و دواتر بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شووش گوازتراونه‌ته‌وه. شایانی باسه، ئه‌م چوار كه‌سه سێ ڕۆژ دوای ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان، له ڕێكه‌وتی ١٠ی گه‌ڵارێزان ڕه‌وانه‌ی زیندانی “فه‌جر”ی دزفوول كراون.