كۆمه‌ڵێك له كرێكارنی كشت و سه‌نعه‌تی مۆغان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی دامه‌زراوه‌ی كشت و سه‌نعه‌تی مۆغان، به شێوه‌ی هه‌موو ڕۆژێك به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی مه‌ركه‌زی شیركه‌ت، وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به نادیابوونی بارودۆخی كاریان، خوازیاری كۆتایی هێنان به بیلاته‌كلیفیان بوون.