به پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیكه‌ی ٥٠ كرێكاری ده‌ركراوی پڕۆژه‌ی ڕێگاوبانی قه‌زوێن ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر جێگری سیاسی، ئه‌منییه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئۆستانداری قه‌زوێن له میدیاكاندا ڕایگه‌یاندبوو كه له دوایین سه‌فه‌ری “نه‌وبه‌خت” جێگری سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی سازمانی به‌رنامه و بودجه بۆ قه‌زوێن، بودجه‌ی پێویست بۆ په‌رداختی مۆتاڵباتی كرێكارانی عه‌وارزی ته‌رخان كراوه و ئه‌م بودجه‌ی ناردراوه بۆ ئۆستان و تا كۆتایی حه‌فته، حه‌قده‌سته‌كان په‌رداخت ده‌كرێت. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی دوو مانگ به‌سه‌ر ئه‌م واده‌یه‌ی سه‌رۆكی به‌رنامه و بودجه، هێشتا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك نه‌خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماره‌كانیان.