كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی ئیلام، ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به داخرانی كارخانه و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاریان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌دوای داخرانی كارخانه‌ی قه‌ندی ئیلام، ئه‌منییه‌تی كاری ٧٠ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. كرێكارانی ناڕازیی به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، داوایان له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی كردووه كه پێش به ته‌عتیل بوونی ئه‌م كارخانه‌یه بگرن. شایانی باسه، له حاڵێكدا كه هه‌لی كار بۆ ٢٠٠ كه‌س له‌م كارخانه‌یه هه‌مواره، به‌ڵام له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، ١٣٠ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده به بیانووی پێویست نه‌بوون و كێشه‌ی ماڵی له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون.