ڕۆژی شەممە ١٠ی گهڵارێزان، له ئهنجامی تەقەی هێزەکانی تورکییە لە سنووری ورمێ کۆڵبەرێک بە ناوی “مۆحسین قاسمی” ناسراو به (موسلیم) تەمەن ٢٤ ساڵ گیانی لهدهستدا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “موسلێح قاسمی” تەمەن ٢١ ساڵ بەسەختی بریندار کراوە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، هێزەکانی تورکییە بێ لەبەرچاوگرتنی هیچ یاسایەک ئەو دوو کۆڵبەرەیان داوەتە بەر دەسڕێژی گولـله. “موسلێح قاسمی” لە نەخۆشخانەی “جولەمێرگ” سەر بە پارێزگای حەکاری لەژێر چاودێریی پزیشکی دایە. شایانی باسه، ئەو دوو کۆڵبەرە خەڵكی گوندی “کۆران”ی سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆستی ورمێن و دوای گەڕانەوە لە تورکییە بۆ ئێران تووشی ئەو ڕووداوە بوون.