کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی فایه‌ق یوسفی بۆ زیندانی ناوه‌ندی سه‌قز

ڕاگوێزرانی فایه‌ق یوسفی بۆ زیندانی ناوه‌ندی سه‌قز

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “فایەق یوسفی”، شاخەوانی خەڵکی شاری سەقز کە ساڵی رابردوو لە لایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ حوکمی زیندانی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە زیندانی شاری سەقز ناساند.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ١٠ی گه‌ڵارێزان “فایق یوسفی” خەڵکی شاری سەقز، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی ماوەی ١٠ مانگ حوکمه‌کەی خۆی بە زیندانی ناوەندیی شاری سەقز ناساند. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “فایق یوسفی” ڕۆژی سێشەممە ١٨ی پووشپەری پاره‌كه‌ وێڕای شاخەوانێکی دیکە بە ناوی “هادی محەممەدزادە” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات شاری سەقز دەستبەسەر و پاش دوو مانگ بە قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ زیندان ئازاد كرابوو. شایانی باسه‌، ئەو دوو هاووڵاتییە کە ئەندامی گروپی شاخەوانی “هەڵۆ”ی شاری سەقزن، رۆژی شەممە ٢٥ی گه‌ڵارێزانی پاره‌كه‌، لە لایەن دادسەرای گشتی شاری سەقز حوکم دران و فایق یوسفی بە ١٠ مانگ زیندان و هادی محەممەدزادە بە ٨ مانگ زیندان مەحکووم کرابوون. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ “هادی محەممەدزادە” ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژ بۆ تێپەربوونی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە زیندانی شاری سەقز ناساندبوو.