به‌دوای بانگه‌وازی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له لایه‌ن كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، سه‌رله بیانی ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی گه‌ڵارێزان، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار كه‌س له هاوكاره‌كانیان به‌ناوه‌كانی “یووسف به‌همه‌نی، حه‌مید مۆبه‌ینی، ئیبراهیم عه‌باسی مونجزی و مه‌سعوود حیوری” ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی به‌شه‌كانی سه‌نعه‌تی هه‌فت ته‌په ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندابووه كۆبوونه‌وه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه هێزه‌كانی ئینتزامی و هێزه تایبه‌ته‌كان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناڕازییان و له‌گه‌ڵیان تێكهه‌ڵچوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، دوانیوه‌ڕۆی هه‌ر ئه‌و ڕۆژه هێزه ئه‌منییه‌كان چوونه‌ته ماڵی چوار هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری هه‌فت ته‌په به ناوه‌كانی “یووسف به‌همه‌نی، حه‌مید مۆبه‌ینی، ئیبراهیم عه‌باسی مونجزی و مه‌سعوود حیوری” و ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون.