كرێكارانی شیركه‌تی ئیران خۆدرۆ، ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی گه‌ڵارێزان بۆ چه‌نده‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌ڕێوه‌نه‌بردنی درووستی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، بڕیار بوو گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان له شیركه‌تی ئیران خۆدرۆ له دوو قۆناغدا به‌ڕێوه‌بچێت كه قۆناغی یه‌كه‌م هێشتا به ته‌واوی به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌سه‌ر قۆناغی دووهه‌می ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه تێپه‌ڕ بووه. شایانی باسه، له ماوه‌ی چه‌ندین مانگی ڕابردوو كرێكارانی ئیران خۆدرۆ له‌ئاست سه‌ختی كار، له‌به‌ر چاوگرتنی بڕوانامه‌ی خوێندن بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه و هه‌روه‌ها دیاری نه‌كردنی مۆڵه‌تی كاری كرێكارانی په‌یمانی، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچكام له به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بوون.