ژماره‌یه‌ك له مه‌عده‌نچیانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی سه‌نگ ڕوود، ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی گه‌ڵارێزان به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌عده‌نه، خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌وگرفته‌كانیان و نوێژنكردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌عده‌نه بوون.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كۆمه‌ڵێك له مه‌عده‌نچیانی به‌ردی خه‌ڵۆزی “ئه‌لبۆرزی غه‌ربی” به نوێنه‌رایه‌تی له ٢٠ هه‌زار كه‌س دانیشتووانی شار و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌م مه‌عده‌نه، خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌وگرفته‌كانی پێوه‌ندیدار و نه‌مانی به‌ربه‌ست له‌سه‌ر ڕێگای خستنه‌وه‌گڕی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ لاوانی بێكاری ئه‌م ناوچه‌یه بوون. شایانی باسه، كرێكارانی بێكاری كراوی ئه‌م مه‌عده‌نه وێڕای دانیشتووانی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ر، هه‌تا ئێستا به‌م مه‌به‌سته چه‌ندین سه‌ردانی ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی ده‌وڵه‌تیان له ئۆستانی گیلان و تاران كردووه، به‌ڵام هێشتا هیچ وه‌ڵامێكی ڕوونیان پێ نه‌داونه‌ته‌وه.