ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌هۆی دوو ڕووداوی جیاجیا له ناوچه‌ی ئازادی چابه‌هار و گه‌ڕه‌كی “كیان مێهر”ی كه‌ره‌ج، لانیكه‌م ١٠ كرێكار برینداربوون و كرێكارێكیش به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌هۆی پێكدادانی سرویسی هاتووچۆی كرێكاران له‌گه‌ڵ ماشێنێكی دیكه له مێحوه‌ری “چابه‌هار ــــ سه‌رباز”، ١٠ كرێكار برینداربوون و گوازترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. هه‌روه‌ها له هه‌مان ڕۆژدا، كرێكارێكی بیناسازیی له كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كاره له گه‌ڕه‌كی “كیان مێهر”ی كه‌ره‌ج، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له نهۆمی دووی ئه‌م بینایه گیانی له‌ده‌ستدا.