ڕاپۆرتهكان له شاری بۆكان باس لهوه دهكهن كه مەئموورانی ئیدارەی شارەداریی بە هاوکاریی حیراسەت و هێزەکانی بەسیجی سپا، هێرشیان کردووهته سەر سەوزیخانەکانی کوشتارگا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، لەم هێرشەدا هێزەکانی ڕژیم “سیم خاردارەکانیان” بە بیانووی زێدەڕۆیی خراپ کردووە و لە ئاکامدا لەنێوان خەڵک و هێزەکانی ڕژیمدا شەڕ ڕوویداوە. شایانی باسه، ئەو سەوزیخانەیە لە بۆکان بژێویی ژیانی چەندین بنەماڵە بووە، بەڵام ڕژیم تێکی داوە و خەڵک بە هاوکاریی یەکتر هێزەکانی ڕژیمیان ڕاو ناوە. جێگهی ئاماژهیه، پێشگرتن بە کار و کاسبیی خەڵک لە لایەن هێزەکانی ڕژیمهوه لە کاتێكدایە کە بێكاری و گرانی تەنگی بە خەڵک هەڵچنیوە.