ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه تۆپخانەکانی سپای پاسداران ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی گهڵارێزان، دەستیان بە تۆپباران کردنی بەرزاییەکانی “بەربەزین” لە خاکی هەرێمی کوردستان کردووه.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، سپای پاسداران کاتژمێر ١١ و ٤٠ دهقیقهی ڕۆژی پێنجشهممه، تۆپبارانی بەرزاییەکانی “بەربەزین”ـی دەستپێکرد و هەروەها هێرشی ڕاکێتی کردووەتە سەر بەرزاییەکانی “تەلان” لە هەرێمی کوردستان. شایانی باسه، هێرشی ڕاکێتی و تۆپخانەکانی سپای پاسداران خەساریکی زۆری بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاندووە. جێگهی ئاماژهیه، لە ساڵی ٩٥ هەتا ئێستا چەندین جار خاکی هەرێمی کوردستان، لە لایەن تۆپخانەکانی سپای پاسدارانەوە تۆپباران کراوە.