به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، ژماره‌ی تووشبوان بە ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا ٤٥ ملیۆن كه‌سی تێپەڕاندووه و لەو ژمارەیەش زیاتر لە یه‌ك ملیۆن و ١٨٠ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
بەپێى داتاکانی ماڵپه‌ڕی “ووڕلد میتر” کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەى داتاى ویرووسی کۆرۆنا، ژماره‌ی تووشبوان بە ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتوەتە ٤٥ ملیۆن و ٣٤٨ هه‌زار و ١٧٦ كه‌س و له‌و ژماره‌یه، یه‌ك ملیۆن و ١٨٦ هه‌زار و ٣٩٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣٢ ملیۆن و ٩٩٦ هه‌زار و ٣٣٥ كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه. شایانی باسه، بەپێى پێشبینییەکانیش لەگەڵ گۆڕ‌انى کەشوهەوادا ئەگەرى بەرزبونەوەى ژمارەى توشبوان لە جیهاندا هەیە.