كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پێترۆشیمی ئه‌میركه‌بیر له به‌نده‌ری ماهشههر، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی په‌سه‌ندكراوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی شیركه‌ت نه‌وت سه‌باره‌ت به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی حقووقه‌كان بوون. ناڕازییان هه‌روه‌ها به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ئێعتڕازیی، له‌ئاست به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و په‌رداخت نه‌كرانی مه‌زایاكانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌بڕیوه. شایانی باسه، كرێكارانی ناڕازیی خوازیاری “نه‌مانی هه‌ڵاواردن له كاتی په‌رداختی حقووقه‌كان له نیوان كرێكارانی ڕه‌سمی، قه‌راردادی و په‌یمانی و هه‌روه‌ها خوازیار پێداچوونه‌وه به گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و باشتركردنی سرویسی هاتووچۆی كرێكاران بوون.