ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی په‌یمانیی شاره‌داریی تاران، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی كه له‌ژێر چاودێریی شیركه‌تی “هادیان” كار ده‌كه‌ن ده‌ڵێن: په‌یمانكاره‌كان حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان په‌رداخت ناكه‌ن و هیچ هه‌نگاوێكیش بۆ دابین كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی بۆ كرێكاران هه‌ڵناگرن. شایانی باسه، زۆربه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی تاران به شێوه‌ی په‌یمانی كار ده‌كه‌ن و ئه‌م كرێكارانه له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، بارودۆخی ناله‌باری كاریان و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی شوغڵیان ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه.