كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی كیان تایر، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی گه‌ڵارێزان، له‌ئاست داخرانی كارخانه و بێكاربوونی ٩٠٠ كرێكاری ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ٩٠٠ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه به‌هۆی كێشه‌وگرفتی كارخانه‌ی كیان تایر له بواری دابین كردنی بودجه و مه‌وادی سه‌ره‌تایی بۆ به‌رهه‌مهێنانی لاستیك، ئه‌منییه‌تی كاریان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. ده‌شڵێن: چالاكییه‌كانی ئه‌م كارخانه‌یه له چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه به‌هۆی كێشه‌وگرفتی ماڵی و مۆدیرییه‌تی ڕاگیراوه. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: ئه‌م كارخانه‌یه له ساڵی ٨٠وه سپێردراوه‌ته كه‌رتی تایبه‌ت و له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا كێشه‌كانیان دوو به‌رابه‌ر بووه. ناڕازییان ڕاشیانگه‌یاندووه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه خوازیاری كرانه‌وه‌ی كارخانه و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كارن، هه‌روه‌ها خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازی له‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ن.