كۆمه‌ڵێك له ئاودێرانی كۆهگیلویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د، ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی شه‌ش مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، نه‌بوونی قه‌راردادی كاری و بیمه، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ڕژیم له شاری یاسووج ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، ٢٥٠ كه‌س ده‌به‌ن كه هه‌تا ئێستا هیچ قه‌راردادێك له‌گه‌ڵیان نه‌بستراوه و به‌رپرسانی شاری هه‌تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان له‌م پێوه‌نده‌دا پێ نه‌داونه‌ته‌وه. ده‌شڵێن: له‌م بارودۆخه ناله‌باره ئابوورییه‌ی ئێستادا و به سه‌رنج دان به گرانی پێداویستییه‌كانی ژیان، زیاتر له شه‌ش مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه و ئه‌مه‌ش كێشه‌وگرفتێكی زۆری له بواری دابین كردنی بژێوی ژیانیان پێكهێناوه. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانه‌گه‌یاندووه كه تا كاتێك كه سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان دابین نه‌كرێ، ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن.