کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی كارمه‌ندانی مۆخابه‌راتیی ڕووستایی ئێران

تجمع کارگزاران مخابرات روستایی کشور1

كۆمه‌ڵێك له‌ كارمه‌ندانی مۆخابه‌راتی ڕووستایی سه‌رتاسه‌ری ئێران به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ باقی هاوكاره‌كانیان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌ چوون بۆ شاری تاران و به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌، خوازیاری په‌رداختی سه‌رجه‌م مۆتاڵباته‌كانیان بوون.

ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه‌: له‌ حاڵێكدا حقووقی مانگی ڕه‌زبه‌ریان په‌رداخت نه‌كراوه‌ كه‌ ڕێژه‌ی ئاوسان به‌رده‌وام ده‌چێته‌ سه‌رێ و ئه‌مه‌ش كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه‌. ده‌شڵێن: به‌ پێی به‌ڵێنی به‌رپرسانی مۆخابه‌رات، حقووقی كارمه‌ندان له‌ ماوه‌ی یه‌ك دوو ساڵی ڕابردوو ده‌بوایه‌ ٢٥ی هه‌موو مانگێك په‌رداخت بكرایه‌، به‌ڵام له‌ دوو مانگی كۆتایی ساڵی ٩٨وه‌، حقووقه‌كانیان سه‌روه‌خت په‌رداخت نه‌كراوه‌ و ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كاینان پێكهێناوه‌.