به پێی ڕاپۆرته‌كان، مۆعه‌لیمانی گەورە ساڵانی نێهزەتی سه‌وادئامووزی لە شاری بۆکان و گوندەکانی ده‌ورووبه‌ری کە سه‌رقاڵی وتنه‌وه‌ی وانه‌ن بە گەورەساڵان، ماوەی ساڵێکە لە لایەن ئیدارەی ئاموزش و په‌روه‌رشه‌وه، حقووقه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، مۆعه‌لیمانی شاری بۆکان و گوندەکانی “پاشبڵاغ، تەرەغە و باغچە” و چەند گوندیکی دیكه‌ی ئەمشارە، ماوەی ساڵێکە هیچ پارەیەکیان وەرنەگرتووە. به‌وته‌ی مۆعهلیمان، بۆ هەر کەسێک کە قەبووڵ دەبێت لە خوێندن ٥٠٠ تا ٦٠٠ هەزار پارە دەدەن، لە ئەگەری قەبووڵ نەبوونی خوێندكارانی گەورەساڵ، هیچ بڕە پارەیەک بە مۆعهلیمان نادەن. ده‌شڵێن: زۆربه‌یان بە فەرمی دانەمەزراون و بە شێوەی گریبەست کار دەکەن و زۆرجار خۆمان خانوومان بە کرێ گرتووە بۆ خوێندكارانی گەورەساڵ و پارەی کرێ خانووەکەشیان پێ نه‌داوینه‌ته‌وه.