کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتیی له‌ شاره‌كانی مه‌ریوان و شنۆ

1541295

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌درێژه‌ی ڕه‌وتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییان له‌ شاره‌كانی كوردستان، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌ شاره‌كانی مه‌ریوان و شنۆ، لانیكه‌م دوو هاووڵاتییان به‌هۆكاری نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كردووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزەکانی ئیداەری ئیتلاعاتی شاری مه‌ریوان سەر لە ئێوارێی ڕۆژی سێشەممە هاووڵاتییه‌كی خەڵکی ئاوایی “سەردۆش”ی سەر بە شاری مەریوان بە ناوی “عەتا فەتاحی” تەمەن ٢٤ ساڵیان به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كردووه‌. هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “بێمزورتێـ”ـی شاری شنۆ بە ناوی “فاروق عەزیزی” تەمەن ٣٩ ساڵ، پاش بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە، دەستبەسەر کرا. شایانی باسه‌، هێزە ئەمنییەکان لە دانی هەر جۆرە وڵامێکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو، بە بنەماڵەکەی خۆیان بواردووە. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی فاروق هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.