كۆمه‌ڵێك له فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی دزفول، ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفیان له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی نوێنه‌ری مه‌جلیس له‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریان بوون.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه له به‌ر له ساڵی ٩١وه پێشینه‌ی وتنه‌وه‌ی وانه‌یان هه‌یه و دامه‌زراون، ده‌ڵێن: به پێی ڕاگه‌یاندنی ئاموزش و په‌روه‌رش، ئه‌و فێركارانهی كه له دوای ساڵی ٩١وه كار ده‌كه‌ن چیدی دانامه‌زرێن. ده‌شڵێن: هه‌ر به پێی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه، شارستانی دزفول پێویستی به زیاتر له ٧٠٠ مۆعه‌لیم هه‌یه و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ژماره‌ی مۆعه‌لیمانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی ناگاته ١٠٠ كه‌س و ده‌توانرێ به دامه‌زراندنی ئه‌م توێژه، به‌شێك له كه‌موكۆڕییه‌كان قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه.