كۆمه‌ڵێك له مۆره‌بیای پێش ده‌بستانی شاره‌كانی ئێران له‌وانه، ورمێ، ئه‌هواز و گولستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی گه‌ڵارێزان به شێوه‌ی هاوكات و له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان، له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتی ئاموزش و په‌روه‌رش له شاره‌كانی خۆیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كۆمه‌ڵێك له مۆره‌بیانی پێش ده‌بستانی ورمێ به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ئێعتڕاز به نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان، له‌به‌رامبه‌ر ئاموزش و په‌روه‌رشی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. هاوكات مۆڕه‌بیانی پێش ده‌بستان خوزستان له درێژه‌ی ناڕه‌زیه‌تییه‌كانیانبه نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان، بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتی ئاموزش و په‌روه‌رش و ئۆستانداری ئه‌م ئۆستانه له شاری ئه‌هواز ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له مۆڕه‌بیانی پێش ده‌بستانی ئۆستانی گولستان له‌وانه، كه‌لاله، گونبه‌د، عه‌لی ئاباد، كه‌توول، مینوده‌شت و ئاق قه‌ڵا” هاوكات له‌گه‌ڵ باقی هاوكاره‌كانیان له به‌رامبه‌ر ئاموزش و په‌روه‌رشی ڕژیم له شاری گورگان كۆبوونه‌وه.