به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی “خارتووم” پێته‌ختی سوودان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به كوشتنی خوێندكاران هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ئاسۆشیتێدپرێس، ئه‌م خۆپیشاندانه له‌سه‌ر بانگهێشتی ڕێكخه‌رانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و بۆ سزادانی تاوانبارانی كوشتنی ٦ هاووڵاتیی له‌وانه چوار خوێندكار به‌ڕێوه‌چوو. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو ٦ هاووڵاتیی له‌وانه چوار خوێندكار له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیی كه له‌ئاست كه‌مبوونی نان و سووته‌مه‌نی له شاری “ئه‌ل ئۆبهیز” له پارێزگای باكووری كۆردۆفان به‌ڕێوه‌چووبوو، گیانیان له‌ده‌ستدا. كومیته‌ی پزیشكانی سوودان كه وه‌ك به‌شێك له هاوپه‌یمانی كار له‌م وڵاته دێته ئه‌ژمار و له ڕێكخستنی خوپیشاندانه‌كان له سوودان ڕۆڵی هه‌یه ڕایگه‌یاندووه كه له ئه‌نجامی تێكهه‌ڵچوون له نێوان ئه‌ڕته‌شی سوودان و دانشجوویانی ناڕازیی، ژماره‌یه‌كی زۆر خوێندكار برینداربوون.