ڕۆژی دووشه‌ممه به‌هۆی سێ ڕووداوی جیاجیا له ئۆستانه‌كانی خۆراسانی شۆمالی، تاران و فارس، لانیكه‌م ٤ كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاونه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٢ كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی بریندرابوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٥٥ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له شاری “ده‌رق” له ئۆستانی خۆراسانی شۆمالی، به‌هۆی هه‌ره‌سی به‌شێك له خاكی چاڵه‌كه به‌ربوونه‌وه ناو ئه‌م چاڵه و گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، سێ كرێكار له كاتی كار له وێستگه‌ی میترۆی تاران به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی باڵابه‌ر به‌سه‌ریاندا گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها ١٢ جووتیار به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ماشێنه‌كه‌یان له مێحوه‌ری “ئه‌رسه‌نجان ـــ ئاباده” له ئۆستانی فارس، به سه‌ختی برینداربوون و گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه.