کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ په‌یمانی قه‌ده‌غه‌كردنی مووشه‌كی هه‌سته‌ی ناوبڕ له‌گه‌ڵ ڕووسییه‌

خروج آمریکا از پیمان منع موشک‌های هسته‌ای میان‌برد با روسیه 2

خروج آمریکا از پیمان منع موشک‌های هسته‌ای میان‌برد با روسیه 2

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی گه‌لاوێژ به‌ شێوه‌ی فه‌رمی له‌ په‌یمانی قه‌ده‌غه‌كردنی مووشه‌كی هه‌سته‌ی ناوبڕ له‌گه‌ڵ ڕووسییه‌ هاته‌ ده‌ره‌وه‌.

په‌یمانی قه‌ده‌غه‌كردنی مووشه‌كی هه‌سته‌یی ناوبڕ له‌ ساڵی ١٩٨٧ له‌ نێوان “میخائیل گۆرباچۆف” دوایین ڕێبه‌ری یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت و “ڕۆناڵد ڕیگان” سه‌رۆك كۆماری ئه‌و كاتی ئه‌مریكا واژۆ كرا. به‌ پێی ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌، به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی هه‌سته‌یی و غه‌یره‌ هه‌سته‌یی به‌ مه‌ودای ٥٠٠ تا ١٥٠٠ كیلومیتر قه‌ده‌غه‌كرابوو. سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ئه‌مریكا و ناتۆ، ڕووسییه‌یان به‌ پێشێل كردنی ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌ تاوانبار كردبوو و ڕایانگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌م وڵاته‌ مووشه‌كی به‌ توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی هه‌سته‌یی و به‌ مه‌ودای زیاتر له‌ ٥٠٠ كیلومیتری به‌رهه‌م هێناوه‌ كه‌ ڕووسییه‌ ئه‌م ئیدیعاییه‌ ڕه‌ت كردبووه‌وه‌. “دوناڵد ترامپ” له‌ مانگی فێورییه‌ ڕایگه‌ندبوو كه‌ ئه‌گه‌ر ڕووسییه‌ تا ڕێكه‌وتی ٢ی مانگی ئووت به‌ به‌نده‌كانی ئه‌م په‌یماننامه‌ی عه‌مه‌ل نه‌كات له‌م په‌یماننامه‌یه‌ ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌. هاوكات ڕووسییه‌ له‌ كاردانه‌وه‌ به‌م هه‌وڵه‌ی ئه‌مریكا، سه‌رجه‌م به‌ڵێنه‌كانی له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌ی ڕاگرتووه‌.