به ده‌یان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی بێلارووس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ ١١مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام له‌دوای ههڵبژادرنهكانی سه‌رۆك كۆماری له‌م وڵاته، سه‌ره‌ڕای سه‌ركوتی به‌ربڵاوی هێزه‌كانی پۆلیس له شاری مینسك و هه‌ندێ له شاره‌كانی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و بۆ جارێكی دیكه خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” بوون.
شایانی باسه، خۆپیشانده‌ران هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه كه ئه‌گه‌ر لۆكاشێنكۆ ده‌ست له‌كار نه‌كێشێته‌وه و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م به‌ندكراوانی سیاسی ئازاد نه‌كرێن و هه‌ڵبژاردنی نوێ به‌ڕێوه نه‌چێت، له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه به شێوه‌ی سه‌رتاسه‌ری مان ده‌گرن. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له خۆپیشاندانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له شاری مینسك، ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی ئاڵای سوور و سپی، درووشمی “مانگرتن”یان به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌وته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه، دوازده وێسته‌گه‌ی مێترۆ داخراون و هێزه‌كانی پۆلیسی دژه شۆڕش له شه‌قامه‌كانی پایته‌خت جێگیر كراون. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی بێلارووس هێڵی ئینتێرنێتی گوشییهكانی له مینسك پچڕاندووه.