کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بیلاته‌كلیفی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ندكراوێكی سیاسی بە ناوی “محەممەد حسێنی” خەڵکی شاری نەغەدە، ماوەی ٣٣ مانگە لە زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شارە ڕاگیراوه‌ و چارەنووسی هه‌روا نادیاره‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئەو به‌ندكراوه‌ سیاسییە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ بۆ یەکەم جار لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، بە تۆمەتی “محاربە” لە دادگای ڕژیم له‌ شاری مەهاباد دادگایی کراوە و هەتا ئێستا هیچ حوکمێکی بۆ نەبڕاوەتەوە. شایانی باسه‌، ناوبراو پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم بووە و پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران لە ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ساڵی ٩٦، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و لەو کاتەوە هەتا ئێستا لە زیندانی نەغەدە ڕاگیراوه‌ و لە مافی هەر جۆرە مەرەخەسییەک بێبەری بووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ئیدامه‌ی مانگرتنی خوێندكاران له‌ ئه‌مریكا و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری ده‌ستبه‌سه‌ركراوان

-

گیانله‌ده‌ستدانی په‌نابه‌رێكی ئێرانی له‌ توركیا

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ چالاكی خوێندكاری و مه‌ده‌نی له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی پێستی له‌ نێو به‌ندكراوانی زیندانی كه‌ره‌ج

-

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كاغه‌زسازی پارس له‌ شووش

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ڕوودبار

-