ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕایگه‌یاندووه كه نزیكه‌ی ١٣٠ به‌ندكراو له شه‌ش حه‌فته له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا له یه‌كێك له زیندانه ئهمنییهتییهكانی میسر مانیان له خواردن گرتووه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی یۆرۆنیووز، ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م كه‌سانه له زیندانی “ئهلعهقرهب” له ناوچه‌ی ته‌ره له بارودۆخێكی زۆر بێ بهزهییانهدا ڕاگیراون. ڕێكخراوه‌كه داوای له كاربه‌ده‌ستانی میسر كردووه كه كۆتایی به ڕاگرتنی ئه‌م به‌ندكراوانه له وه‌ها بارودۆخێكی نامرۆییانه‌دا بێنێت. هه‌روه‌ها هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز له ڕاپۆرتێكیدا ڕایگه‌یاندووه كه هاوكات له‌گه‌ڵ درێژه‌ی مانگرتن له خواردنی ئه‌م به‌ندكراوانه، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوان له‌كاتی به‌ده‌سته‌ڵات گه‌یشتنی “عه‌بدولفه‌تاح سیسی” سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته، به ڕاده‌یه‌كی زۆر په‌ره‌یسه‌ندووه. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕێكخراوی ناحوكمی “ڕه‌هه‌ندی عه‌ره‌بی زانیاریی مافی مرۆڤ” ڕایگه‌یاندووه كه نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س له ساڵی ٢٠١٤وه هه‌تا ئێستا له میسر به ئێعدام مه‌حكووم كراون. به پێی ئاماری ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی لانیكه‌م ١٧٩ كه‌س له ساڵی ٢٠١٤ تا مانگی مه‌ی ٢٠١٩ له میسر ئێعدام كراون.