کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی خۆكوژی له‌ شاری كابۆل پێته‌ختی ئه‌فغانستان

وقوع دو حمله مرگبار در افغانستان

کاربەدەستانی ئەفغانستانی ڕایانگه‌یاندووه‌: بەهۆی هێرشێکی خۆکوژی لە دەرەوەی دامەزراوەیەکی پەروەردە لە شاری “کابوڵ” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌، ١٨ کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر لە ٥٥ کەسی دیكه‌ش بریندار بوون.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئه‌فغانستان له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگەیاندووه‌، درەنگانی ڕۆژی شەممە هێرشبه‌رێك له‌ڕێگه‌ی به‌ستنی پشتێنەی تەقەمەنی، هەوڵیداوە هوروژم بباتە نێو دامەزروە قەرەباڵغەکەوە، بەڵام لە لایەن پاسەوانانی ئاسایشەوە ڕێگری لێکراوە و هێرشبه‌ره‌كه‌ش تەقەمەنییەکانی لە دەرەوە تەقاندووه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی ئه‌م هێرشەی نەگرتووه‌تە ئەستۆ. هێرشەکەی ڕۆژی شەممە دوای ئەوە هات کە لە سەرلەبەیانی هەمان ڕۆژ لە ناوچەی غەزنی ناوەندی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان، بۆمبێکی چێندراو بە مینی ڤانێکدا تەقییەوە و به‌ هۆیه‌وه‌ ٩ کەس گیانیان له‌ده‌ستدابوو و چەند كه‌سی دیكه‌ش بریندار ببوون.