زیاتر له هه‌زار كرێكاری دهركراویی كارخانه‌ی به‌رفاب ڕۆژی شه‌ممه ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاتهكلیقی كاری و گوزه‌رانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه كه له سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌زبه‌ره‌وه به هۆی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار ده‌ستیان دابووه كۆبوونه‌وه ده‌ڵێن: له ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار داوایان له به‌رپرسان كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان دانیشتنێك له‌گه‌ڵ كرێكاران بكه‌ن، به‌ڵام هیچكام له به‌رپرسان هه‌تا ئێستا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هیچ هه‌نگاوێكیان هه‌ڵنه‌گرتووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه خوازیاری سه‌رنجدانی كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان له‌وانه: سه‌ختی كار، سه‌رباقی نێوان گه‌ڵاله‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان كه له ساڵی ٦٧ له سه‌رجه‌م ئۆستانه‌كان به كرده‌وه ده‌رهاتووه جگه له ئۆستانی چوارمه‌حال و به‌ختیاری، و هه‌روه‌ها خوازیاری به كرده‌وه ده‌رهێنانی ماده‌ی ٢٠ یاسای كار بوون.