كرێكارانی شیركه‌تی مۆخابه‌راتی فارس، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی گه‌ڵارێزان، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و په‌رداخت نه‌كرانی حقووقه‌كانیان له كاتی خۆیدا و هه‌روه‌ها نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر بینای ستادی مۆخابه‌راتی فارس كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه ده‌بێ كۆتایی به هه‌ڵاواردنی سیستماتیك و قه‌راردادی حه‌جمی بێت و سه‌رجه‌م كرێكارانی شیركه‌تی مۆخابه‌رات ده‌بێ به شێوه‌ی ڕه‌سمی دابمه‌زرێن. ده‌شڵێن: به‌ستنی قه‌راردادی حه‌جمی له‌گه‌ڵ شیركه‌ته‌كان كه هیچ چاودێرییه‌كی تایبه‌ت به‌سه‌ر كاركردیانهوه نییه، زیاتر له ڕابردوو مافه‌كانیانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.