کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی لۆردگان

تجمع کارگران شهرداری لردگان

كرێكارانی شاره‌درایی لۆردگان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی ڕه‌زبه‌ر، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٤ مانگ له‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، دواخرانی حه‌قی بیمه‌كانیان و هه‌روه‌ها ڕه‌چاو نه‌كرانی ڕێكاره‌ بێهداشتییه‌كانی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازیی كه‌ ژماره‌یان زیاتر له‌ ٨٠ كه‌س ده‌بێ ده‌ڵێن: له‌م ڕۆژانه‌دا كه‌ ده‌بێ هه‌زینه‌یه‌كی زیاتر بۆ دابین كردنی وه‌سایلی بێهداشتی خه‌رج بكه‌ن، شاره‌درایی و په‌یمانكاری لایه‌نی قه‌رارداد، چوار مانگه‌ حه‌قده‌سته‌كانیانی په‌رداخت نه‌كردووه‌. ده‌شڵێن: به‌رپرسانی شاره‌داریی هه‌تا ئێستا هیچ جۆره‌ وه‌سایلێكی بێهداشتی له‌وانه‌، جلوبه‌رگی تایبه‌ت، ماسك و ده‌ستكێشیان بۆ كرێكاران دابین نه‌كردووه‌.