کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دابه‌زینی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ ژێر ١٠٠ هه‌زار بۆشكه‌ له‌ ڕۆژدا

دابه‌زینی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران

دابه‌زینی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران

 

هەواڵنێری ڕۆیتێرز ڕۆژی سێ شەممە ٨ی مانگی گەلاوێژ بە پشت بەستن بە داتا و ئاماری پیشەسازی و کەشتیوانی، ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هەناردەی نەوتی ئێران لە مانگی ژوئیە بۆ ژێر ١٠٠ هەزار بۆشکە لەڕۆژدا دابەزیوە.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەمریکا ڕۆژی دووی مانگی مەی ئەمساڵ لێخۆشبوونی کڕیارانی نەوتی ئێران هەڵوەشاندەوە تاهەناردەی نەوتی تاران بە “سفر” بگەیەنێت، بەڵام ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە چین و تورکییە کڕینی نەوتیان لە ئێران ڕانەگرتووە و بە شێوەیەکی سنووردار لێی بەردەوام بوون. سەرچاوەیەکی پیشەسازی بە ڕۆیتێرزی وتووە کە ئێران لەم مانگەدا ڕۆژانە بە شێوەی مامناوەند ڕۆژانە ١٠٠ هەزار بۆشکە نەوتی فرۆشتووە.