به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی نیجێرییه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌زبه‌ر، له شاری “لاگۆس” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری گۆڕانكاری پێكهاته‌ی پۆلیس بوون.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕۆژێك دوای ڕووداوه خوێناوییه‌كانی ڕۆژی سێشه‌ممه له‌مشاره، ناڕازییان له‌گه‌ڵ پۆلیس تێكهه‌ڵچوون و ئه‌م ئێعتڕازاتانه زیاتر په‌ره‌یسه‌ندووه. شایانی باسه، هێزه‌كانی نیزامی نیجێرییه له شاری لاگۆس گه‌وره‌ترین شاری ئه‌م وڵاته ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردووه و به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان،لانیكه‌م دوو خۆپیشانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕێپێوانی هێمنانه له شاری لاگۆس له دوو مانگ و نیو له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستی پێكردووه و به هۆی هێرشی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ سه‌ر ناڕازییان، هه‌تا ئێستا ١٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه خۆپیشانده‌ران پۆلیسی ئه‌م وڵاته به وه‌رگرتنی به‌رتیل، ئه‌زیه‌ت و ئازاری هاووڵاتییان، ئه‌شكه‌نجه و قه‌تڵ تاوانبار ده‌كه‌ن.