به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم لە سنووری بڕوێشکانیی شاری بانە، شەوی دووشەممە ٢٨ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌یان بە ناوی “یاسین فیکری” تەمەن ٢٢ ساڵیان ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر ئازار و ئەشکەنجە داوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئەو کۆڵبەرە لاوە سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه هیچ شتومەکێکی قاچاخی پێ نەبووە، به‌ڵام لە لایەن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ئازار و ئەشکەنجە كراوه. شایانی باسه، فەرماندەی هەنگی سنووریی بڕوێشکانی لەگەڵ دوو سەربازی دیکە، له کاتژمێر ٩ی شەوه‌وه هەتا ٥ی بەیانی ناوبراویان ئازار و ئەشکەنجە داوه.