كۆمه‌ڵێك له پزیشكانی لاو له شاری “بارسێلۆن”ی ئیسپانیا، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حقووقه‌كانیان، نه‌بوونی چاودێری و پشوودانی كه‌م، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له جه‌رگه‌ی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به كۆرۆنا سه‌ره‌ڕای كه‌م كردنه‌وه‌ی حقووقه‌كان، ژماره‌یه‌كیشیان به بیانووی جۆراوجۆر له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، پزیشكان له‌ئاست دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی پێویست بۆ پێش‌گرتن به كۆرۆنا له‌وانه، ماسك، ده‌ستكێش و جلی تایبه‌ت بۆ پزیشكان ناڕازیین. پزیشكانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له ئێعتڕاز به پشتیوانی نه‌كردن و نه‌بوونی چاودێری تایبه‌ت به‌سه‌ریانه‌وه له‌كاتی ئه‌نجام دانی كار به‌ڕێوه‌چووه.