به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، یاسای ڕێگری له پۆشینی ڕووبه‌ند له وڵاتی هوله‌ند، به كرده‌وه ده‌رهات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دوای چه‌ندین ساڵ مشت و مڕ له‌سه‌ر یاسای ڕێگری له ڕووبه‌ند له وڵاتی هوله‌ند، ئه‌م یاسایه به‌كرده‌وه ده‌رهاتووه و پۆشینی ڕووبه‌ند له ئیداره و نه‌خۆشخانه و شوێنه گشتییه‌كان به ته‌واوی مه‌منووع ڕاگه‌یه‌ندراوه. شایانی باسه ئه‌م یاسایه ڕێگه له ژنان ده‌گرێت كه له شوێنه گشتییه‌كاندا ڕۆخسارییان داپۆشن و له ئه‌گه‌ری پێشێلكردنی ئه‌م یاسایه، له‌گه‌ڵ جه‌ریمه‌ی نه‌ختی به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه ده‌وڵه‌تی هوله‌ند به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ئه‌م یاسایه‌ی بۆ چه‌ند تێبینیی ئه‌منی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه. پێویسته بوترێ هه‌تا ئێستا، له چه‌ندین وڵاتی ئۆرووپایی وه‌ك ئۆتریش، فه‌ڕانسه، بۆڵغارستان، بێلژیك، ئه‌م یاسایه به‌كرده‌وه ده‌رهاتووه.