ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌هۆی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی قێشم و ورمێ، لانیكه‌م ٥ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوو.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، چوار كرێكاری كارخانه‌ی هاڕینی ماسی “سه‌با” له شاری سووزا له قێشم، به ناوه‌كانی “عه‌بدولباست حه‌بیب ئێسحاق، وه‌حید حه‌بیب ئێسحاق، سه‌عدی كهنجهلی و سه‌عید محه‌ممه‌د شاعر سروودی” له‌كاتی شۆردنی دیگ، به‌هۆی گاز گرتوویی گیانیان له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی وزه‌خانه‌ی سیكلی ته‌ركیبی ورمێ به ناوی “هادیپوور” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوو.