ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ چوارمین ڕۆژی به‌رده‌وام له شاری”بانكۆك” پێته‌ختی تایله‌ند، خۆپیشاندانی دژه به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان خوازیاری له‌سه‌ر كار لابردنی سه‌رۆك وه‌زیران و چاك سازی له ده‌ستوری ئه‌م وڵاته و هه‌روه‌ها خوازیاری ده‌ور و نه‌خش نواندنی زیاتری خه‌ڵك له كاروباری وڵات‌دا بوون. شایانی باسه، ئه‌م خۆپیشاندانانه له حاڵێكدا چوارمین ڕۆژی خۆی تێپه‌ڕاندووه كه پێشتر سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌م وڵاته ڕاگه‌یاندبوو: بایه‌خ به ناڕه‌زایه‌تیه‌كان نادات و له پۆسته‌كه‌ی خۆی ده‌ست ناكێشێته‌وه.