كرێكارانی په‌یمانی سه‌نعه‌ت نه‌وت، ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به ئیجرایی نه‌كردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و به‌ڵێنی درۆئینهی به‌رپرسان، بۆ چه‌نده‌مین جار ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌دوای تێپه‌ڕبوونی ٩ مانگ به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی وه‌زیری نه‌وت سه‌باره‌ت به به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه بۆ ١٠٦ هه‌زار كه‌س له كرێكارانی په‌یمانی سه‌نعه‌ت نه‌وت، هێشتا ئه‌م كرێكارانه چاوه‌ڕێی وه‌دیهاتنی ئه‌م به‌ڵێنه ده‌كه‌ن. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، بڕیار بوو له ڕێكه‌وتی یه‌كی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ، بیمه‌ی تهكمیلیشیان په‌رداخت بكرێ، به‌ڵام به‌دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له حه‌وت مانگ به‌سه‌ر ساڵی تازه، ئه‌م ته‌وه‌ره‌ش هه‌روا ماوه‌ته‌وه.