کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی تراوێرسی ناوچه‌ی ئه‌حمه‌دئاباد

7j

7j

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارانی تراوێرسی ناوچه‌ی ئه‌حمه‌دئاباد بۆ ٥مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان دایه‌ مانگرتن.
كرێكارانی ناڕازی له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه‌ هه‌تا ئێستا درێژه‌یان به‌ مانگرتن داوه‌ و خوازیاری پێدارنی ٣ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان بوون، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ كام له‌ كاربه‌ده‌ستان وڵام ده‌ره‌وه‌ی خواسته‌كانیان نه‌بوون. كرێكارانی تراوێرسی ناوچه‌ی ئه‌حمه‌دئاباد سه‌باره‌ت به‌ حه‌قی بیمه‌كانیان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌، وێڕای حه‌قده‌سته‌كانیان، حه‌قی بیمه‌كانیشیان ٣ مانگه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی‌ ئه‌وه‌یكه‌ نه‌توانن ده‌فته‌رچه‌ ده‌رمانییه‌كانیان دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌. كرێكاران ڕاشیانگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌تا گه‌یشتن به‌ سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان درێژه‌ به‌ مانگرتنه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.