کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٢٥٠ په‌نابه‌ر له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركییه‌

4j

4j

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌وڵه‌تی توركییه‌ له‌ ئۆپراسیۆنێكدا، زیاتر له‌ ٢٥٠ په‌نابه‌ری له‌ چه‌ند شارێكی ئه‌م وڵاته‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.
نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق لە تورکییه‌ ڕایگەیاندووه‌ كه‌ كۆنتڕۆڵی سنوورەکان لەلایەن حکومەتی تورکییه‌وه‌ توندتر بووه‌ته‌وه‌ و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، لە شارەکانی “ئیزمیر و ناوچەی چەشمە و ئەدرنە” و چەند شارێکی دیکە زیاتر لە ٢٥٠ په‌نابه‌ر دەستبه‌سه‌ر كراون. ئه‌م به‌رپرسه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ لە ئێستادا ده‌وڵه‌تی توركییه‌ بۆ چاودێریکردنی پەنابەران لە سنوورەکانی تورکییه‌ و یۆنان، باڵۆن بەکاردەهێنێت، کە کامێرای چاودێرییان پێوەیە و بەسەر دەریاکاندا دەسوڕێنەوە.